بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی کاناڵی ئسکای نیوز بە گوێرەی ڕێککەوتنەکانی نێوان سوپای سوریا و تیرۆریستان، دوهەم تاقمی تیرۆریستان هاوڕێ لەگەڵ خێزانەکانیان لە ناوچەی ئەلوەعر لە دەوروبەری پارێزگای حومس چوونە دەر و بڕیارە بۆ شارۆچکەی ئەلدارئەلکەبیرە لە باکوری ئەو پارێزگایە بگوازرێنەوە.
پێنجشەممەی ڕابردووش لە قۆناغی یەکەمی ئەو پلانە دا 123 چەکدار هاوڕێ لەگەڵ 157 کەس لە بنەماڵەکانی خۆیان لە ناوچەی ئەلوەعری حومس چوونە دەر.
لە یەکەم قۆناغی رێککەوتنی ئاگربڕ لە حومس لە دێسامبری ساڵی ڕابردووی زایینیەوە 720 تیرۆریست هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەو ناوچەیان بەجێ هێشتوە بەڵام بە هۆی لەمپەڕخستنی چەکدارەکان رێککەوتنەکە بە نێوەچڵی مایەوە.
حومس یەکێک لەو پارێزگایانەیە کە گروپە تیرۆریستییەکان تێیدا جێگرن و لە دژی گەل و نەتەوەی سوریا دەجەنگن.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٣٤
News ID: 781689
چوونەدەری تاقمێک لە تیرۆریستان لە پاێزگای حومسی سوریا دەستی پێ کرد.